گەشتیارێك لە ناوچەیەكی گەشتیاری هەرێم خنكا



گەشتیارێكی عەرەب لە سەر ڕێگای ناوچەی گەشتیاری گەلی شێرانە دەكەوێتە خوارەوە بۆ ناو ئاوەكە و بەهۆیەوە خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك بڵاویكردەوە، گەشتیارێکی عەرەب بەناوی (ب. ع. ج) کە خەلکی شاری بەغدایە و تەمەن ٢٥ ساڵە كەوتۆتە ناو ئاوی گەلی شێرانە لەناحیەی دێرەلوک و گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گەیاندنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد لە ئامێدی لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای دهۆک.

سالانە لە چەم و ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم بە دەیان كەس دەخنكێن و بەردەوامیش فەرمانگەكانی بەرگری شارسانی داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەن نزیك چەم و ڕووبارەكان نەكەون تاوەكو ژیانیان پارێزراو بێت.

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران
پێت ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران
بۆ دەرچووانی پۆلی 12، زانکۆلاین کارا کرا
دوات بۆ دەرچووانی پۆلی 12، زانکۆلاین کارا کرا
پەیوەندیدار