سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت



 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەینێ‌ لە پێنجوێن و هەورامان نەوت دابەش دەكرێت.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووەوە 18ی ئەیلوول دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە ناوچەكانی قەڵادزێوە دەستی پێكرد.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ یەك شەممە نەوتی سپی لە سنووری قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن و ناوچەی هەورامان دابەش دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بە 104 هەزار دینار.

 

بۆ دەرچووانی پۆلی 12، زانکۆلاین کارا کرا
پێت بۆ دەرچووانی پۆلی 12، زانکۆلاین کارا کرا
مەسرور بارزانی: دەمانەوێت لە حکومەتی عێراقدا هاوبەشبین
دوات مەسرور بارزانی: دەمانەوێت لە حکومەتی عێراقدا هاوبەشبین
پەیوەندیدار