شاندی هەرێم لیستی مووچە دەبەنە بەغدا



بڕیارە سبەینێ شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بکەن و لیستی مووچەی مانگی ئاب لەگەڵ خۆیان ببەن.

سبەینێ یەكشەممە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم كە پێكدێن لە: ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەردانەكەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا سەرەڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی ئاب لەگەڵ خۆیان دەبەن، لەهەمان كاتیشدا گفتوگۆ لەسەر مووچەی خانەنشینان بە گشتی و تەواوكاری مووچەی مانگی ئاب دەكەن.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەیەك بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا
پێت بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەیەك بە 10 ساڵ زیندانی سزادرا
شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات
دوات شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات
پەیوەندیدار