ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 بەرەو خوار بە هەموو جۆرەكانیەوە لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵەوە هاوردەکردنی بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە دوای ماندی 11ی ئەمساڵەوە هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2022 هاوردەی هەرێم ناكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لەدوای مانگی 11ەوە ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل 2023 و 2024 هاوردەكردنیان بەردەوام دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، كە بەشێكیان “بڕاوە و مووس”یان پێ دەوترێت داخڵی هەرێمی كوردستان كراون و لە ئێستاشدا هێنانیان بۆ سەر شەقامەكان بەردەوامە و وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی هەرێم هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نەداون.