لە “TNT” مەترسیدارتر… ئەو مادەیەی لە “پەیجەر”دا چێنرا چییە؟



میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، جۆری ئەو ماددە هەستیارەی کە بۆ تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان بەکاردەهێنرێت، PETN ی زۆر هەستیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئەو جۆرە تەقەمەنیەی کە خراوەتە ناو ئامێرەکانەوە بریتییە لە PETN، بە یەکێک لە تەقەمەنیە بەهێزەکان لە جیهاندا ناسراوە، هەروەها مادەیەکی هەستیارە بە گەرمی.

ئەوەی دوێنێ ئیسرائیل لە کاتی هێرشەکەدا بەکاری هێنا، ماددەیەکی کیمیایی تەقینەوەیە بە ناوی Pentaerythritol Tetranitrate کە بە PETN ناسراوە.

ماڵپەڕی “India today” ماددەی Pentaerythritol Tetranitrate بە یەکێک لە بەهێزترین و کوشندەترین تەقەمەنیەکان وەسف دەکات کە مرۆڤ دەیناسێت و بەهۆی بەکارهێنانی لە هێرشە وێرانکەرەکانی “تیرۆریستی” و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بەناوبانگە، کە لەم ساڵانەی دواییدا بەکارهێنانی مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەتی دوای تۆمەتبارکردن سەبارەت بە بەکارهێنانی لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی وەک مۆسادەوە.

PETN بە یەکێک لە بەهێزترین تەقەمەنیەکان دادەنرێت، و زۆر جار لە TNT باشترە، Pentaerythritol Tetranitrate بە سەقامگیری ڕێژەیی و بێهەستیاری بەرامبەر بە بەرکەوتن تایبەتمەندە، ئەمەش وایکردووە کەمتر ئامادەبێت بۆ تەقینەوەی بەڕێکەوت گەرما یان شۆک، بڕێکی زۆر وزە دەردەدات و دەبێتە هۆی وێرانکاری کارەساتبار.

ئەوپەڕی هێزی PETN لە کۆمەڵێک هێرشی باڵادا بە ڕوونی دەرکەوت، وەک بۆردومانی تاوەرەکانی خۆبار لە ساڵی ١٩٩٦ لە سعودیە کە بووە هۆی کوژرانی ١٩ ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی و برینداربوونی سەدان کەس.

پێشتر ڕۆژنامەی ئەمریکی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاندبوو، “ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ئۆپەراسیۆنی خۆی لە دژی حزبوڵڵا ئەنجامدا بە شاردنەوەی کەرەستەی تەقینەوە لەناو وەجبەیەکی نوێی پەیجەر کە لە تایوان دروستکرابوون و هاوردەی لوبنان کرابوون”.

ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئەو ئامێرە پەیجەرانەی کە حزبوڵڵا داوای لە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ لە تایوان کردبوو، پێش گەیشتنیان بە لوبنان دەستوەردانیان لێکراوە و زۆربەی ئامێرەکانیش لە مۆدێلی AP924ی کۆمپانیاکە بوون”.

دارایی عێراق لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
پێت دارایی عێراق لەسەر مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
وەرگرتنی کرێی ئاو ڕاگیرا
دوات وەرگرتنی کرێی ئاو ڕاگیرا
پەیوەندیدار