خەڵك؛ بڕی زیادكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بڵاودەكاتەوە



پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی پەسەند كرد و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: بەپێی یاساكە سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ، كە لە ناوچە كوردستانییەكان لە شەڕی دژی تیرۆر شەهید بوون، مووچەیان دەخرێتە سەر عێراق و هاوتای شەهیدانی عێراق دەكرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ژمارە (١١)ی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦، توانیمان شەهیدانەی شەهیدەكانی هەرێم بخەینە ناو ئەم پڕۆژەیە یاسایە و دەنگی ڕەهای بەدەستهێنا.

ڕاشیگەیاند، لەمەودوا، كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ گواستنەوەی خشتەی مووچەی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان، كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون تا مووچەكانیان بخرێتە سەر عێراق.

ئاشكراشی كرد، دوای گواستنەوەی مووچەی كەسوكاری ئەو شەهیدانە بۆ سەر عێراق، گۆڕانكاری لە بڕی مووچەكانیان دەكرێت و لە (500) هەزار دینارەوە دەبێت بە (١،٢٠٠٠٠٠) یەك ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، کە ئێستا پەرلەمان پەسەندی کرد، ئەو پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، کە لە شەڕی رووبەروبونەوەی تیرۆر لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان واتا لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو و موسڵ و هەر ناوچەیەکی تر عێراق شەهید بوون، مووچەیان دەخرێتە سەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق.

قوربانیانی تەقینەوەی “مۆبایل”ەكان گەیشتە نزیكەی 3 هەزار كەس
پێت قوربانیانی تەقینەوەی “مۆبایل”ەكان گەیشتە نزیكەی 3 هەزار كەس
كێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەركرا
دوات كێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەركرا
پەیوەنیدر