كێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەركرا



دوای چەند ڕۆژێك لە گیرخواردنی ژمارەیەكی زۆری عومرەكارانی عێراق و هەرێم لە سعودیە بەهۆی ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەكانەوە لە عێراقەوە، كێشەكە چارەسەر كرا و لە سبەینێوە دەست بە گەڕانەوەی عومرەكاران دەكرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەدواداچوونی بۆ كێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران كردووە و وەزیری گواستنەوەی عێراق بەڵێنی دا لەسبەینێوە دەست بکەن بەگواستنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم و عێراق، کە چوونەتە عومرە و لەوێ ماونەتەوە بەهۆی وەستانی گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراقیە.

لای خۆشیەوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە دەست دەكەن بە گواستنەوەی عومرەكارانی عێراقی لە فڕۆكەخانەكانی سعودیەوە بۆ سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەكی زۆر لە عومرەكارانی عێراق و هەرێم لە سعودیە گیریان خواردووە، كە دەوترێت نزیكەی 600 عومرەكانی هەرێم لە سعودیەن.

 

خەڵك؛ بڕی زیادكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ بڕی زیادكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بڵاودەكاتەوە
وادەی كاراكردنی زانكۆلاین ڕاگەیەنرا
دوات وادەی كاراكردنی زانكۆلاین ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدر