سەدان ئامێری بێتەلی “پەیجەرز” تەقینەوە



سوپای ئیسڕائیل لەڕێگەی دزە كردنە ناو سیستمی ئامێری بێتەلی “پەیجەرز”ەوە زیاتر لە هەزار ئامێریان لە ناو لوبنان تەقاندۆتەوە و بەهۆیەوە ئەو كەسانەی ئامێرەكەیان تەقیوەتەوە بریندار بوون، كە یەكێك لەوانە باڵیۆزی ئێرانە و تەندروستی ئەو وڵاتەش حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێرانی بڵاویكردەوە، موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لە بەیروت لە تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی “پەیجەرز” بریندار بووە.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردەوە، لە تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکانی “پەیجەرز” لە لوبنان زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون.

ئاشكراشی كردووە، سەدان ئەندامی حزبوڵای لوبنان لە تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکاندا بریندار بوون.

هاوكات، وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، حاڵەتی ئامادەباشییان لە نەخۆشخانەكان ڕاگەیاندووە و هەر كەسێك ئەو ئامێرەی پێیە بەزووترین كات لەخۆی دووری بخاتەوە، چونكە بەهۆی تەینەوەی بە دەیان كەس بریندار بوون.

ما هو جهاز البيجر الذي انفجر بعناصر حزب الله؟ - Lebanon News

‫كيف كانت طريقة برمجة الـبـيـجـر‬‎

دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی ڕاگەیاند
پێت دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا نەمێنێت
دوات مەسرور بارزانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا نەمێنێت
پەیوەندیدار