بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ناوەستێت



نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش ڕێکۆردێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و 589 دۆلار.

بە درێژایی مێژوو ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەو شێوەیە بەرزبێتەوە.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی زێڕ بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی چوارشەممەی داهاتووی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەبارەت بە ڕێژەی سوود، چاودێران لەو بڕوایەدان بانکەکە ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.

پزیشکیان پەیامێکی بە کوردی دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بڵاوکردەوە
پێت پزیشکیان پەیامێکی بە کوردی دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بڵاوکردەوە
جارێکی دیکە لە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ ڕووداوێکی تەقەكردن ڕوویدا
دوات جارێکی دیکە لە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ ڕووداوێکی تەقەكردن ڕوویدا
پەیوەندیدار