بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە تەیف سامی داوایەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات



وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت ئەوا داوای لیستی مووچە ناكەن و هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە مووچە دابەشدەكرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاندووە، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت ئەوا داوای لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناكەن و مانگانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق ئەو بانكانە پارەداردەكرێن كە پەیوەندیدارە بە مووچەی مووچەخۆرانەوە.

دەشڵێت:”هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە ئەو بڕە پارەیەی تایبەت بووە بە مووچە و گلدراوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن”.

ڕۆژی سێشەممە (10ی ئەیلولی 2024) ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە بەهۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە مووچەکانیان ڕاگیرا.

لە میانی سی و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دا کە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ ئەوەی بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت.

 

سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران
پێت سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران
هەزار و ٣٠٠ بیری ئاو لە هەولێر ڕادەگیرێن
دوات هەزار و ٣٠٠ بیری ئاو لە هەولێر ڕادەگیرێن
پەیوەندیدار