نرخی زێڕ ڕیكۆردی مێژوویی شكاند



نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و ئەمڕۆ بەرزترین نرخی لە مێژودا تۆماركردووە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایەیاند، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2 هەزار و 578 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 628 هەزار دینار و عەیاری 21 بە 550 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 470 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵێك لەمەوبەر نرخی ئۆنسەیەك نزیكەی 800 دۆلار كەمتر بووە و لەو بەروارەوە تا ئێستا هەر مسقاڵێك زێڕ 110 دۆلار بەرزبۆتەوە.

بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران
پێت بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران
پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار
دوات پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار
پەیوەندیدار