بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران



پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، خەرجی مووچە بۆ ئەمساڵ مسۆگەر كراوە، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر كارەبا و پڕۆژەكان دەبێت.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە (70) دۆلار دیاریكراوە، بەر لە چەند مانگێك نرخی نەوت لەسەروو (80) دۆلارەوە بوو، بەڵام ئێستا بە (70) دۆلار یان تۆزێك كەمتر دەفرۆشرێت.

ڕاشیگەیاندووە، مانگانە (3 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت، بۆیە داهاتی نەوت بۆ ئەمساڵ بە (120 ترلیۆن) دینار حساب دەكرێت، ئەمە لەپاڵ داهاتە نانەوتییەكان كە بە (27 ترلیۆن) دینار خەمڵێندراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ساڵی 2024 پێشبینی دەكەین داهاتەكان (145 ترلیۆن) دینار بێت، لەڕێگەیەوە مووچەی زیاتر لە (4 ملیۆن) فەرمانبەر و (3 ملیۆن) خانەنشین و (3 ملیۆن) خێزان، كە چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، دابین دەكرێت.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “كۆی پێداویستییەكان دەگاتە نزیكەی (85 ترلیۆن) دینار، ئەم بڕە پارەیەش بۆ ئەمساڵ مسۆگەركراوە، بەڵام خەرجی تری بەكارخستن هەیە، كە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەریان دەبێت وەكو كارەبا و نەوت و بابەتی تر، ئەمە جگە لە خەرجی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكان.

نەخۆشخانەیەکی 25قەرەوێڵەیی لە بازیان دروستدەکرێت
پێت نەخۆشخانەیەکی 25قەرەوێڵەیی لە بازیان دروستدەکرێت
نرخی زێڕ ڕیكۆردی مێژوویی شكاند
دوات نرخی زێڕ ڕیكۆردی مێژوویی شكاند
پەیوەندیدار