نوێترین زانیاری دەربارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە



بەرپرسێکی خانەنشینی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت مووچەی مانگی ئابی خانەنشینی پێشمەرگە هاوشێوەی پێشو دابەش دەکرێت، بەڵام بۆ مانگی ئەیلوول هاوتا دەکرێت.

هادى ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانى بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، تا ئێستا کێشەى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە نزیکەى سێ هەزار پلەدارە چارەسەرنەکراوە.

وتیشى “ئەوانەى لە بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کورد بەشداربوون و پلەیان پێدراوە ئەوانە مووچەکانیان کەمدەکات، لەبەرئەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنی گرفتى ئەوانین کە بۆ مانگى ئاب بەهەمان لیستى مووچەى مانگى تەمووز خانەنشینانى پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بۆ مانگى ئەیلوول مووچەکانیان هاوتادەکرێت”.

هادی ئەکرەم ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەى خانەنشینانى پێشمەرگە بە هاوتاکردنى مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانى سەربازیى عێراق مووچەکانیان زیاددەکات و کەمترین مووچەش دەبێتە 600 هەزار دینار.

لەبارەی نرخی گۆشتی سوورەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێت لەبارەی نرخی گۆشتی سوورەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
گەرمای زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40 دەمێنێتەوە
دوات گەرمای زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40 دەمێنێتەوە
پەیوەندیدار