گەرمای زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40 دەمێنێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرمای زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40ی سیلیزی بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە گەرمیان و کەرکووک کە 41 و 40 دبێت، پلەی گەرمای سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەرێم لە خوار 40 پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبتوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39

سلێمانی : 38

دهۆک : 37

کەرکووک : 40

هەڵەبجە : 39

زاخۆ : 38

سۆران : 36

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 41

نوێترین زانیاری دەربارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی هاوتاکردنی خانەنشینی پێشمەرگە
بۆیەی قژ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی
دوات بۆیەی قژ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی
پەیوەندیدار