دابەشکردنی نەوت دەستیپیکرد



ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە ناوچە ساخاوییەکان دەستیپێکرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی 11ـی ئاب وەزاەرتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانى سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانى، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکات.

هاوکات کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران، نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت و بۆ هەرخێزانیک برەکەی دیاریکراوە.

بەپێی بلاوکراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە رۆژی (2024/9/12) وەک هەنگاوی سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت و بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینار دەدرێت و بڕی 4 هەزار دیناریش بۆ كرێی گواستنەوە دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی دەبێت.

مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی جێگری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەدەنەوە
پێت مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی جێگری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەدەنەوە
تاکە ژنی نێو شاندەکەی پزیشکیان کێیە؟
دوات تاکە ژنی نێو شاندەکەی پزیشکیان کێیە؟
پەیوەندیدار