سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە



مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات لە ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە شاری هەولێر.

لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لیستی نوێی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
پێت لیستی نوێی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
دوو شۆفێر دەکەونە ناو تانکەرێکی سوتەمەنییەوە
دوات دوو شۆفێر دەکەونە ناو تانکەرێکی سوتەمەنییەوە
پەیوەندیدار