هۆكاری ئەو بۆنەی لە برنجی بەشەخۆراك دێت ئاشكراكرا



دوای گلەیی هاووڵاتیان لەو بۆنە ناخۆشەی لە برنجی بەشەخۆراكی ئەم مانگە دێت، بەرپرسێكی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەڵێت: هیچ گرفتێكی نییە و لەكاتی لێناندا بشۆردرێتەوە بۆنەكەی نامێنێت.

کامەران فاتیح، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو برنجەی ئێستا لە بەشەخۆراکدا دابەشدەکرێت لە ئۆرۆگوایەوە هێنراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕاستە برنجەكە بۆنی هەیە، بەڵام لەکاتی لێناندا بۆنەکەی نامێنێت و هەروەک برنجێکی ئاسایی دەبێت.

وتیشی، “برنجەکە لەڕووی کوالێتییەوە هیچ گرفتێکی نییە و شیاوی خواردنە، ئەو بۆنەی هەشییەتی بێ کێشەیە و لەکاتی شۆردنەوە و لێناندا نامێنێت”.

 

جاسم کەلاری:قسه‌كانم لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌
پێت جاسم کەلاری:قسه‌كانم لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌
مانگ گیران ڕوودەدات و نزیكەی 6 كاتژمێر دەخایەنێت
دوات مانگ گیران ڕوودەدات و نزیكەی 6 كاتژمێر دەخایەنێت
پەیوەندیدار