تەمەنی خانەنشینی لە عێراق هاوتای هەرێم دەکرێت



بە وتەی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە کە تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێت، بەڵام ئەگەری هەیە بە پێچەوانەوە بێت.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە کە تەمەنی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق بۆ 60 ساڵ کەمبکرێتەوە، بەڵام لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق وەک مووچەکانیان هاوتا بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە عێراق پێشتر تەمەنی خانەنشینی 63 ساڵ بوو، بەڵام دواتر کەمکرایەوە بۆ 60 ساڵ و ئێستا لە پەرلەمان کار بۆ ئەوە دەکرێت بکرێتەوە بە 63 ساڵ.

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی کە تەمەنی خانەنشینیان تەواونەکردووە، بەڵام خزمەتیان زۆرە و دەیانەوێت خانەنشین بن، دەتوانن داواکاری خانەنشینی پێشکەش بکەن و مووچەکانیان لە 600 هەزار کەمتر نابێت.

وەری دەگرینەوە…
پێت وەری دەگرینەوە…
سودانی و پزیشکیان 14 یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
دوات سودانی و پزیشکیان 14 یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
پەیوەندیدار