سودانی و پزیشکیان 14 یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد



سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، 14 یاداشتی لێکگەیشتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا واژۆ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران 14 یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد.

یاداشتەکان بریتین لە:

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری هەماهەنگی مەشق و ڕاهێنان

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری لاوان و وەرشیی عێراقی-ئێرانی

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەریی و شوێنەواری عێراقی-ئێرانی

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری پەروەردە

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی ڕاگەیاندنی عێراقی-ئێرانی

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی لە بواری پەیوەندییەکان

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی گەشتیاریی ئایینی

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی لە بواری ناوچە (بازاڕە) ئازادەکان

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکان

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی لە بواری پۆستە

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش بۆ هاریکاریی لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری ڕاهێنانی پیشەیی و هونەریی

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری دەستی کار

یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە بواری چالاکیی ژوورە بازرگانییەکان

 

تەمەنی خانەنشینی لە عێراق هاوتای هەرێم دەکرێت
پێت تەمەنی خانەنشینی لە عێراق هاوتای هەرێم دەکرێت
ئەمریکا لەسەر بۆردومانی بارەگایەکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
دوات ئەمریکا لەسەر بۆردومانی بارەگایەکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار