ئەمریکا لەسەر بۆردومانی بارەگایەکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات



ئەمریکا یەکەم ڕوونکردنەوەی لەسەر ڕووداوی بۆردومانکردنی پێگەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاگەیەندراوێکی وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی ڕۆژی سێشەممە هێرش کراوەتە سەر کۆمەڵگەی خزمەتگوزارییە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، باڵیۆزخانەکە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکان و هۆکارەکەیە و لە کاتی تەواوبوونی هەڵسەنگاندنەکەیدا زانیاری زیاتر دەدات.

بەو پێیەی زانیاریەکان بۆردومانێکیان بە دوو مووشەک ئاشکرا کرد، هاوکات ڕاپۆرتەکانی دیکە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە .

سودانی و پزیشکیان 14 یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
پێت سودانی و پزیشکیان 14 یاداشتی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
پارتی: جەخت لە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە دەکەینەوە
دوات پارتی: جەخت لە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە دەکەینەوە
پەیوەندیدار