عێراق بڕیاریدا بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بەردەوام بێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوەو بریاریدا بەوەی کە بەردەوام دەبن لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە مووچەکانیان راگیرابوو، بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی. دەبێ حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوکردنی رێکارەکانی دروستکردنی ژمارەی وەزیفی بۆیان لە وەزارەتی پلادانانی فیدراڵی. ئەوەش بە گوێرەی رێکارە کارپێکراوەکانە وەک تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق. کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادە بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ‌ دوو شەممە، 9ی ئەیلوول، تیمی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، کە “ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمـی کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە”.

منداڵ کەی پێویستی بە ڤیتامینەکانە و چ تەمەنێک گونجاوە بۆ خواردنی؟
پێت منداڵ کەی پێویستی بە ڤیتامینەکانە و چ تەمەنێک گونجاوە بۆ خواردنی؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت
پەیوەندیدار