بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە دەباشان كۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان جەختیلێکرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە بە بیرکردنەوەیەکی نیشتمانییانە و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی دۆخەکە هەنگاودەنێین.

وتیشی: ئامانجیشمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە کە تێیدا هاووڵاتییان مافەکانیان پارێزراوبێت، ئەمەش خواستی هەموولایەکە و پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت.

هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بن و مافی هەموولایەک پارێزراوبێت.

عێراق بڕیاریدا بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
پێت عێراق بڕیاریدا بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
قائیمقامیه‌تی سلێمانی (45) شوێن داده‌خات
دوات قائیمقامیه‌تی سلێمانی (45) شوێن داده‌خات
پەیوەندیدر