قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كار و چالاكی مانگی ڕابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، كه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، لیژنه‌كان زیاتر له 7 هه‌زار سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه و به‌هۆی سه‌رپێچیكردنیشه‌وه زیاتر له (45) شوێنیشیان داخستووه.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له مانگی ڕابردودا و له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنییه به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 7 هه‌زار و (601) سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتی و بازرگانییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه، كه له‌و ژماره ته‌نها (541) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه.
به‌پێی ئاماری كار و چالاكی مانگی ڕابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كان (416) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌كانی كاركردن، مانگی ڕابردو لیژنه‌كان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی (46) شوێنیان داخستوه و 4 شوێنیشیان ڕووبه‌ڕووی دادگا كردوه‌ته‌وه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (17) تۆن و (324) كیلۆگرام خواردن و خوارنه‌وه‌ی جۆراوجۆردا گرتووه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، بڕی ئه‌و غرامه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كانی پێ سزادراوه (52) ملیۆن و (775) هه‌زار دیناره و به‌پێی رێنمایه‌كان ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.