لەنێو بۆکسێکی دیاریدا بۆمبێک بۆ کەسێک دەنێردرێت



لە بەغدا لەنێو بۆکسێکی دیاریدا تەقینەوە بۆ کەسێک دەنێردرێت، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە”.

وەلید تەمیمی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند،بۆمبێكی چێندراو لە نێو بۆکسێکی دیاریدا لە ڕێگەی “توک توک”ێکەوە گەیەندراوەتە ناوچەی سەلامیات لە نزیک بازگەیەکی سەربازی بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە هاوڵاتییەکی بە ئامانج بگیرێت.

وەلید تەمیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆمبەکە لە کاتی گەیشتنی لە نزیک بازگە سەربازییەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شۆفێری “توک توک”ەکە و سەربازێکی بازگەکە گیانیان لەدەستداوە و ئەو هاووڵاتییەی بە ئامانج گیرابوو برینداربوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە دۆسیەی تیرۆر نییە، بەڵکو کێشەیەکی تایبەتییە و تیمێکی کار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرەکان پێکهێنراوە.

ڕاشیگەیاند، گرنگە هاووڵاتییان هیچ پاکێجێک وەرنەگرن کە لە کەسێکی نەناسراوەوە بۆیان بنێردرێت یان بەبێ ئەوەی ناسنامەی نێردەرەکە ئاشکرا بکرێت، بەو پێیەی شاردنەوەی ناسنامە بە مەبەستی سەرسوڕمان “سوپڕایس” لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناردنی دیاری بەکاردێت، بەڵام ئەمە دەکرێت ببێتە هۆی دروستکردنی مەترسی و بە ئامانج گرتن.

 

سوپای ئۆکراینا بە 144 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا
پێت سوپای ئۆکراینا بە 144 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما… ئەو خۆراکانە چین کە بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە؟
دوات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما… ئەو خۆراکانە چین کە بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە؟
پەیوەندیدار