نەژاد عەبدوڵا: ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن تەواو بوون



یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئامادەکراون.

ئەمڕۆ شەممە، نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، حەوت ملیۆن  و ٦١٧ هەزار و ٤٦١ کتیب چاپکراوە، لەو بڕەش چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزاری بۆ پەروەردەی سلێمانییە، تا ئێستاش ٪٩٥ دابەشکراوە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بوون بە گرێبەست بەشەوانەکان بەسەر مامۆستایان دابەشکراوە، فرۆشگاکان دەدرێنەوە بە بەڵێندەرەکانی ساڵی ڕابردوو لەسەر بنەمای هەمان ڕێنماییەکانی ساڵی پار.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو مامۆستایانەی ساڵانی ڕابردوو وانەبێژ بوون و لابراون، ناوەکانیان بە لیستێکی جیاواز بۆ وەزارەتی پەروەردە نێردراون و کاریان لەسەر دەکرێت.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، هەزار و ٤٠٥ ناوەندی خوێندن هەن، ٢٩ هەزار مامۆستای میلاک و شەش هەزار مامۆستای گرێبەست کە سآڵی پار گرێبەست بوون.

ئەمریکا بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی دەداتە ئۆکراینا
پێت ئەمریکا بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی دەداتە ئۆکراینا
“کێشە بۆ مووچە دروست دەبێت و ئەگەری کەمکردنەوەشی لەئارادایە”
دوات “کێشە بۆ مووچە دروست دەبێت و ئەگەری کەمکردنەوەشی لەئارادایە”
پەیوەندیدار