عومەر گوڵپی: بەغدا بووەتە سەرچاوەی خێر بۆ هاووڵاتییانی هەرێم



ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “لە ماوەی ٢٠ ساڵی ئابووری سەربەخۆدا، هیچ مانگێک هاووڵاتییان مووچەیان بە ڕێکوپێکی وەرنەگرت”.

عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی مووچە لە بەغداوە دێت، بەڵام داهاتی ناوخۆ تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە، ئەگەر داهاتەکە زیادی کردبێت، بە دڵنیاییەوە کەمی نەکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، چوار سکاڵامان تۆمارکردووە، یەکێکیان لە مانگی ٨ی ٢٠٢٢ تۆمارکراوە، میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان تا ئێستا لە ئاستێکی شایستەدا نییە، یەکێکی دیکە لە سکاڵاکان تایبەتە بە نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین کە پارەیان بۆ خەرج ناکرێت بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشدا باسی لەوەکرد، بەغدا پابەندی یاسای بودجەی عێراقییە و وەک ئەرکی خۆی نیەت باشی بۆ خەرجکردنی مووچە نیشانداوە و وەک ئەوەی لە مانگەکانی پێشووشدا کردوویەتی

باسی لەوەشکرد، ئەگەر بەغدا لە بابەتی گەندەڵیدا بۆ هاووڵاتییەک لە بەسرە و بەغدا خراپبێت، بۆ هاووڵاتییان لە کوردستان سەرچاوەی خێڕ و خۆشییە، لە سآڵی ٢٠١٣ەوە کە ئابووری سەربەخۆ دەستی پێکرد تا ساڵی ٢٠٢٣ هیچ مانگێک هاووڵاتییان مووچەکانیان بە ڕێک و پێکی وەرنەگرتووە.

وتیشی، بە بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی تەنها هەواڵێک بوو کە هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە دڵیان پێ خۆشبوو.

 

 

کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
پێت کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
پەڕینەوە لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا لە زیادبووندایە
دوات پەڕینەوە لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا لە زیادبووندایە
پەیوەندیدار