نەرمین مەعروف: هەرێم نیوەی داهاتی باج ڕادەستی بەغدا دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی باج ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکات.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەى لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میوانداری سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگ لە حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و ئامانج لە کۆبوونەوەکە، کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان بوو لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ”.

وتیشى”سەرۆکی دەستەی باجەکان ئاشکرایکرد بەگوێرەى رێکكەوتنێکی پانزە خاڵی لە هەرێم و عێراق رێکارەکانی سەپاندنی باج لە هەردوو حکومەتی هەرێمى كوردستان و عێراق یەکدەخرێت و لەرۆژى 3ـى ئەیلوول هەرێمی کوردستان لە 50%ـى داهاتى باج دەداتە حکومەتى عێراق”.

نەرمین مەعروف ڕاشیگەیاند، “هەر بەگوێرەى رێکكەوتنەکە هەردوو حکومەت بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی باجی سەر کۆمپانیاکان، کە چالاکییان هەیە لە شارەکانی هەرێمى کوردستان و دەرەوەی هەرێم پەسەند دەکەن و ئەوەش کۆتایی دێنێت بە کێشەی دووفاقى لە وەرگرتنى باجدا و هەر کۆمپانیایەک بەگوێرەى چالاکییەکانى باجى لێ وەردەگیرێت”.

پێشتر عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاندبوو کە تا ئێستا هەرێمی کوردستان داهاتی ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکردووە.

داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە
پێت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە
شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
دوات شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
پەیوەندیدار