مامۆستا ئیسماعیل ئازاد نەکراوە



سەرۆکایەتی هەرێم بە فەرمانێکی هەرێمی بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی دەرکردووە، بەڵام پارێزەرەکەی دەڵێت هێشتا ئازادنەکراوە.

هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەربارەی ئازادکردنی مامۆستا ئیسماعیل بڵاوکراونەتەوە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری ئازادنەکردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دادگا ئەو هەشت مانگەی بۆ هەژمارنەکردووە کە تێیدا دەستبەسەرکراوە، بۆیە ئەگەر ئەو ماوەیە هەژمار نەکرێت ئەوا زیندانییەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژدەکرێتەوە.

ئیسماعیل سوسەیی یەکێکە لە مامۆستا ئایینییە دیارەکانی هەولێر، ساڵی 2018 بە تۆمەتی تیرۆر و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش دەستگیرکرا و دواتریش ئاسایش دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دان بەو تۆمەتانەدا دەنێت کە ئاڕاستەی کراون.

 

باڵیۆزی توركیا بۆ بارزانی: بكوژرانی گەشتیارە كوردەكە دەستگیركراون
پێت باڵیۆزی توركیا بۆ بارزانی: بكوژرانی گەشتیارە كوردەكە دەستگیركراون
حکومەتی عێراق قەرز دەداتە گەنجانی هەرێمی کوردستان
دوات حکومەتی عێراق قەرز دەداتە گەنجانی هەرێمی کوردستان
پەیوەندیدار