کامەران عوسمان: ئەمشەو تورکیا ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کرد



کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی، ڕایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕیی بۆردوومانی سنووری چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر و چیای ئاسۆسی سەر بە پارێزگای سلێمانییانکردووە.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەشدا، ئەمشەو لە کاتژمێر ٩:٠٥ خولەکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین ناوچەی هەرێمیان بۆردومانکرد کە بەمشێوەیەیە:
هێرشەکان بۆ سەر ئەم شوێنانەی خوارەوە بوون لە هەرێمی کوردستان:
• دامێنی گرێ بەهار و پشتی گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی.
• چیای حەوت تەبەق و گوندەکانی کەفنە مژێ و سپیندارێ و گیرگاشێ لە بەری گارێ لە قەزای ئامێدی.
• چیای کتکین و خواکوڕک لە قەزای سیدەکان.
• چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە سنوری قەزای چۆمان.
• دەورووبەری گوندی قەڵاتوکان لە سنوری قەزای پشدەر.
• هەواری ڕەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنوری قەزای ماوەت.
لە هێرشەکانی ئەمشەودا، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی.
کامەران عوسمان
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن
لەهەولێر هۆڵی نەشتەرگەری و دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک داخران
دوات لەهەولێر هۆڵی نەشتەرگەری و دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک داخران
پەیوەندیدار