مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا



مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا کە پێشتر دادگای هەولێر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش سزای 12 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاندبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی، کە یەکێکە لە مامۆستا ئایینییە ناسراوەکانی هەولێر دوای نزیکەی شەش ساڵ زیندانیی ئازادکرا.

ئیسماعیل سوسەیی ساڵی 2018 بە تۆمەتی تیرۆر و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش دەستگیرکرا و دواتریش ئاسایش دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دان بەو تۆمەتانەدا دەنێت کە ئاڕاستەی کراون.

ساڵی 2020 دادگای هەولێر سزای 12 ساڵ زیندایی بەسەردا سەپاند و ئەمڕۆش بە بێ تەواوکردنی ماوەی سزاکەی، ئازادکرا.

مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت
پێت مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت
هاوردەی برنجی تایلەندی بۆ عێراق 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند
دوات هاوردەی برنجی تایلەندی بۆ عێراق 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەندیدار