نوێترین زانیاری دەربارەی یەکەکانی کرێنشینان



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایدەگەیەنێت کە یەکلاکردنەوەی ئەو فۆرمانەی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان پێشکەشکراون شەش مانگی دیکەی پێویستە و هێشتا بەشێکی یەکەکانیش تەواونەکراون و خزمەتگوزاریشیان بۆ نەچووە.

مەریوان مەلاحەسەن، وتەبێژى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، جیاکردنەوەى ناوى 26 هەزار هاووڵاتی کوردستان، کە خاوەنى یەکەى دیکەن یان کرێنشینن، پڕۆسەیەکى ئاسان نییەو کاتى دەوێت، بۆیە شەش مانگى دیکەمان پێویستە بۆ جیاکردنەوەو یەکلاکردنەوەى ناوەکانیان.

ڕوونیشیکردەوە کە زۆربەى پرۆژە نیشتەجێبوونەکان تەواوکراون و بەشێکیان جێبەجێکردنیان ماوە، بەڵام خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکان تەواو نەکراون و ئەوەش پێویستە وەبەرهێنەرو بەڵێندەران کارەکانیان تەواو بکەن و گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت.

باسى لەوەشکرد، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەم کابینەیەدا ئەو پڕۆژانەى زیندوو کردووەتەوە تا کرێنشینان سوودمەند بن لێى، بەڵام پڕۆسەکە کاتى دەوێت.

ژمارەى یەکەکانى کرێنشینان، نۆ هەزارە و 26 هەزار هاوولاتی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی پڕکردووەتەوە.

کۆچبەرە کوردەکان لە سنووری یۆنان ڕزگارکران
پێت کۆچبەرە کوردەکان لە سنووری یۆنان ڕزگارکران
ئەمریکا برینداربوونی حەوت سەربازی لە ئەنبار ڕاگەیاند
دوات ئەمریکا برینداربوونی حەوت سەربازی لە ئەنبار ڕاگەیاند
پەیوەندیدار