فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ مەسرور بارزانی: بڕیاری بە هەمیشەییکردنمان بۆ دەربکە



نەریمان بەهرام محەمەد، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت:”داوادەکەین بڕیاری بە هەمیشەیی بوونمان بۆ دەربکەیت و پاداشتی چەند ساڵەی خزمەت کردنی حکومەت و خەڵکەکەمان وەربگرین”.

دەشڵێت:”هەموو لایەک ئاگادارن ئێمەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە بە بەردەوامی لە کار و خزمەت و فەرمان بردن بەردەوامین لە ساڵی 2013ەوە لە هەموو وەختە سەختەکاندا لە دۆخی سەختی دارایی و نەبوونی موچە و لێبرین و پاشەکەوت و خۆگونجاندنەوە لە شەڕی دژی تیرۆری داعشەوە لە پەتای نەگریسی کۆرۆناوە سەرەرای نەبوونی هیچ مافێکی فەرمانبەری هەمیشەیی حکومەت بەڵام بەوپەڕی لەخۆبردووی و لێنەبراوانە و دڵسۆزانە ئەرکە زۆر و زەحمەتەکانی سەر شانمان بەجێ گەیاندووە.

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەیامەکەیدا باس لە راگەیەندراوێکی حکومەت دەکات و دەڵێت:” لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەت لە کۆبونەوەی 8/5/2024 وتوتانە فەرمانبەرانی گرێبەست کۆڵەکە و پایەی ئەم حکومەتەنم بەڵام بەداخەوە لە چەندین دەڕفەتدا ئێمەتان لەبیر کردوە و هیچ هەستێکمان بەوە نەکردوە کە حکومەت بە خزمەت و زەحمەتیەکانی ئێمەی زانیبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو مامۆستایانی گرێبەست کران بە هەمیشەیی و ئێمەتان جیاکردەوە و بێ بەشتان کردین لەو مافە ئەوە ماوەیەکە دۆخی دارای باشتر بووە دیسان قەدەری هەمیشەیی بوونی ئێمەتان سپاردۆتەوە دەستی لیژنە دیسان لە مافێکی دیکە بێبەشکراوین کە وەرگرتنی زەوی بوو.

لە کۆتاییدا داوا لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەڵێن:” داواکارین بە ئەرکی سەرشانت هەڵبستیت و بۆمان بسەلمێنیت کە ئێمەش کەسێک هەیە خۆی بە بەرپرس دەزانێت لێمان و بڕیاری بە هەمیشەیی بوونمان بۆ دەربکەیت و پاداشتی چەند ساڵەی خزمەت کردنی حکومەت و خەڵکەکەمان وەربگرین”.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرحکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ کۆبووەوە و بریاریدا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان ٣٨ هەزار مامۆستایە بکرێنە گرێبەست.

ئەمریکا برینداربوونی حەوت سەربازی لە ئەنبار ڕاگەیاند
پێت ئەمریکا برینداربوونی حەوت سەربازی لە ئەنبار ڕاگەیاند
زانیاری نوێ لەسەر ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە
دوات زانیاری نوێ لەسەر ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە
پەیوەندیدار