پۆلیسی سلێمانی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات



 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی سەرجەم هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری هاووڵاتییەک کە تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێماییە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە داخ و پێناخۆشبوونەوە ئاگادارتان دەکەین هاووڵاتی (علاء أحمد ) کە لە نەتەوەی عەرەبەو ڕەنگی پێستی سپییە و تەمەنی لەنێوان ٥٠-٦٠ ساڵدا دەبێت، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٨ لەنەخۆشخانەی شار لە پارێزگای سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تەرمەکەی لە فەرمانگەی پزیشکی دادیی سلێمانییە، پێشووتریش چەند جارێك سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری یان هەر کەسێک دەکات کە دەیناسێت یان زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادیی سلێمانی یان بنکەی پۆلیسی کوردسات بکات، یان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات:

0533360657

0533193148

 

بەناوی سەنتەری جوانکاری هەڕەشە لە ژنان دەکرێت
پێت بەناوی سەنتەری جوانکاری هەڕەشە لە ژنان دەکرێت
مەترسیدارترین مرۆڤ لەلای ئەمریکا و ڕۆژئاوا
دوات مەترسیدارترین مرۆڤ لەلای ئەمریکا و ڕۆژئاوا
پەیوەندیدار