لە سووریا هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا دەدرێت



لە پارێزگای دێرەزۆری سووریا، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازا هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر ئەو بنکە سەربازییەی سوپای ئەمریکای تێدا نیشتەجێیە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، گرووپە پشتیوانکارەکانی ئێران لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە دێرازۆر، شەوی ڕابردوو هەوڵیانداوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازا هێرش بکەنە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە دامەزراوەی غازی کۆنیکا.

پێش ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بگەنە ئامانجەکانیان، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان تێکشکاند.

تا ئێستا ئەمریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە حەسەکە و دێرەزۆر، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ناو بە ناو بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازا دەکرێنە ئامانج، بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پەڵەیەکی سەیر لەسەر خۆر دەردەکەوێت
پێت پەڵەیەکی سەیر لەسەر خۆر دەردەکەوێت
داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ١٥ ملیار دینارە
دوات داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ١٥ ملیار دینارە
پەیوەندیدار