گەورەترین پرد لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕێژەی تەواوبوونی ڕێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار لە تەواوبووندایە و گەورەترین پردی لەسەر ئاستی هەرێم تێدایە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە و رێژەی ئەنجامدراو تێیدا گەیشتوەتە ٨٣٪.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و درێژییەکەی ٤١ کیلۆمەترە، بەتەواوبونی، رێگای کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی نێوان ئەو دو شارە، دەبێتە ٤٠ خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواو بوەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەنێو پڕۆژەکەدا ٣٥ پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەترو زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردۆتەوە، پرۆژەکە لەڕابردودا تەنھا لە ١٥٪‏ی تەواو کرابو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم و لەئێستادا رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە ٨٣٪‏، ھەر لە سۆنگەی خەمخۆری و هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەو پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت، لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەداو لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ هاووڵاتیان و تەواوکردنی پڕۆژەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن زیاتر لە دە جار بەشێوەی مەیدانی سەردانی سنورەکەی کردوەو بەدواداچونی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان کردوە.

بەغدا بڕیاری لەسەر مووچەی مانگی حەوت دا
پێت بەغدا بڕیاری لەسەر مووچەی مانگی حەوت دا
خوێندنی باڵا: ناوی یەکەمەکانی زانکۆ بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا
دوات خوێندنی باڵا: ناوی یەکەمەکانی زانکۆ بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا
پەیوەندیدار