خوێندنی باڵا: ناوی یەکەمەکانی زانکۆ بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا



وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایەگەیاند، ” ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا”.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ لە بەشەکانی سەر بە زانکۆکانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا بە مەبەستی دامەزراندنیان، داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین شایستە داراییان بۆ تەرخان بکات.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، تێیدا هاتووە کە وەزارەتەکە ناوی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرد، بە مەبەستی دامەزراندنیان.

بەپێی نووسراوەکە، داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە کە ناوی ئەو دەرچووانەی بایۆمەترییان بۆکراوە، ڕەوانەی بەغدا بکرێ بە مەبەستی دابینکردنی شایستەیی دارایی بۆیان.

 

گەورەترین پرد لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە
پێت گەورەترین پرد لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە
عێراق 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچە دابین دەکات
دوات عێراق 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچە دابین دەکات
پەیوەندیدار