ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات



ئێستا ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات، کە دەتوانن بە ئاسانتر گۆڕانکارییەکان ئەنجام بدەن و تێکست لەسەر وێنەکان دابنێن.

ئەپی ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ چۆنێتی نووسین لەسەر وێنەکان زیاد دەکات و دەتوانرێت وێنەیەک لەسەر وێنەیەک وەک ستیکەرێک دابنرێت، ئەمەش ڕێگە دەدات ناوەڕۆکەکە بە خواستی خۆت دروست بکرێت جگە لەوەش ئەم تایبەتمەندییە بۆ ڤیدیۆکانی Reels دەگونجێت.

کۆمپانیاکە دەڵێت، دوای هەڵبژاردنی وێنەیەک لە گەلەرییەکەت، دەتوانیت بە سادەیی پەنجە بنێیت بە دوگمەی زیادکردنی دەق، هاوکات دوگمەی گەلەری لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاست بەکاربهێنیت بۆ زیادکردنی وێنەی زیادە وەک ستیکەر.

هەنگاوەکانی چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە

کلیک لەسەر خودی ستیکەرەکە بکە

شێوەی ستیکەرەکە بگۆڕە

دەتوانیت بیانخەیتە چوارگۆشە، بازنە، دڵ، یان ئەستێرە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە، ئینستاگرام سنووری کارۆسێلی بۆ ٢٠ وێنە و ڤیدیۆ لە یەک پۆستدا زیاد کرد.

ئێستا، ئەپەکە فۆنت و ئەنیمەیشن و کاریگەری نوێ و ناوازە بۆ کلیپ و چیرۆکەکان پێشکەش دەکات.

دوای هەڵبژاردنی فۆنتە گونجاوەکە دەتوانیت دەقەکە بگوازیتەوە و کاریگەرییەکانی دیکە زیاد بکەیت.

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی بڕیاری داوە رێڕەوی حكومڕانی ڕاست بكاتەوە
پێت قوباد تاڵەبانی: یەكێتی بڕیاری داوە رێڕەوی حكومڕانی ڕاست بكاتەوە
پارتی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ڕادەگەیەنێت
دوات پارتی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار