شاندی وەزارەتی دارایی لە بەغدایە



هەرێمی کوردستان چاوی لە ئەنجامی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی دارایی دەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی کە بۆ مووچەی مانگی تەمووز دروست بووە چووەتە بەغدا.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کۆبێتەوە.

ئامانجی سەردانەکە چارەسەرکردنی ئەو گرفتەیە کە بۆ مووچەی مانگی تەمووز دروست بووە، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستاش دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێنەکردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق پێیوایە جیاوازی لەو لیستانەی مووچەی فەرمانبەراندا هەبووە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدای کردووە، بۆیە لە مووچەی مانگی تەمووزدا زیادەکانی مانگەکانی پێشوو دەبڕێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەینێرێت.

حکومەتی هەرێم پاساوەکەی بەغدا ڕەتدەکاتەوە و پێشتریش پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە بەغدا پەڵپیان پێدەگرێت و دەیەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان برسی بکات.

کێن ئەوانەی کە تووشی کۆلێرا دەبن؟
پێت کێن ئەوانەی کە تووشی کۆلێرا دەبن؟
کۆشکی سپی: ئێران ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات
دوات کۆشکی سپی: ئێران ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات
پەیوەندیدار