دەرمانێک بۆ ئارەق کردنەوەی ژێرباڵ پەسەندکرا



دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرمانێکی بەناوی سۆفپیرۆنیەم – sofpironium بۆ چارەسەرکردنی زۆر ئارەقەکردنەوەی ژێرباڵ پەسەندکرد.

زۆر ئارەقەکردنەوە “Primary axillary hyperhidrosis”؛ نەخۆشییەکی درێژخایەنی هۆکار نادیارە، کە بە ئارەقکردنەوەی زۆری کۆنترۆڵنەکراو تایبەتمەندە.

دەرمانی سۆفپیرۆنیەم بە شێوەژەمی دەرمانسازیی جێڵ، بە هێزی 12.45% لەژێر ناوی بڕاندی سۆفدرا پەسەندکرا. جێڵەکە لەناو بوتڵێکدایە، کە پەمپی پێوانی ژەم و بەکارهێنەرێکی هەیە، یەک پەمپی تەواو قەبارەی 0.67 ملە کە نزیکەی بڕی 72 مگم لە دەرمانەکەی تێدایە.

سۆفپیرۆنیەم دەرمانێکی دژەکۆڵینێرجیکە، لە ژێرباڵ دەدرێت و ئارەقەکردنەوە کەمدەکاتەوه، دەرمانەکە بەرەچەتەیە و تەنها پزیشک دەتوانێت بۆ نەخۆشی بنووسێت، ِرۆژانە یەکجار بۆ پێگەیشتووان و منداڵانی نۆ ساڵ و زیاتر بەکاردەهێنرێت.

 

ڕێباز حەملان ڕاگەیەنراوێك لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
پێت ڕێباز حەملان ڕاگەیەنراوێك لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
كامێراكانی هاتووچۆ لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەخرێنەكار
دوات كامێراكانی هاتووچۆ لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەخرێنەكار
پەیوەندیدار