نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كە بۆ مانگی 8 نرخی یەك ئەمپێر بە 255 دینار بۆ یەك كیلۆوات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتییە لە (255) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای مۆلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (255) دینار.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

كامێراكانی هاتووچۆ لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەخرێنەكار
پێت كامێراكانی هاتووچۆ لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەخرێنەكار
قوباد تاڵەبانی: ئەولەویەتی سەرەكیمان گەشەپێدانی كشتوكاڵە
دوات قوباد تاڵەبانی: ئەولەویەتی سەرەكیمان گەشەپێدانی كشتوكاڵە
پەیوەندیدار