نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا



کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد، کە بریتییە لە (255) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب ( 8 ) دیاریکرد، کە بریتییە لە (255) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی ئاب بریتییە لە (255) دینار، لە کاتێکدا مانگى تەمموز نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (258) دینار بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا
پێت شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا
قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە
دوات قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەولەوییەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە
پەیوەندیدار