ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر کۆنترۆڵکرا



دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر، دواجار ئاگری دوکانەکانی سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر کۆنترۆڵ کرا و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانی بەرگری شارستانیی هەولێر توانییان دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن کە لە ژمارەیەک دوکانی سەر شەقامی 60 مەتریی کەوتبووەوە.

بە هۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر بە بەشێکی دوکانەکان گەیشتووە و تا ئێستاش بە فەرمی هۆکارەکەی ڕانەگەیەندراوە.

نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
پێت نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
حسێن زادە بووە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران
دوات حسێن زادە بووە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران
پەیوەندیدار