“عێراق دەبێت بە قەندەهار” …هۆشداری لە هەمواری یاسایەك دەدرێت



ئەندامێكی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی، عێراق دەگۆڕێت بۆ ئەفغانستان و قەندەهار و هۆشداری ئەوە دەدات، “دەبێتە هاوشێوەی ئەوەی، کە لەلایەن داعش-ی تیرۆریستییەوە ناوی لێنرابوو”.

شروق ئەلعەبایجی، ئەندامێكی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە “هەموارکردنی یاسای باری كەسێتی، باری مەدەنیەتی دەوڵەت لەناو دەبات و دەرگا بەڕووی گۆڕینی عێراق بۆ ئەفغانستان و قەندەهار دەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هەموارکردنانە دەبێتە هۆی دروستبوونی فیقه و فەتوای دیکە، هاوشێوەی ئەو فەتوایانەی، کە داعش ناوی لێنابوون و پەیڕەوی دەكردن”.

ئەلعەبایجی باسی لەوەشکردووە کە “یاسای ئێستا کەس ناچار ناکات هیچ کارێک بکات سەبارەت بە باری کەسی خۆی، بەڵکو هەموارکردنەکان ئیختیارین و پابەندکەرن”.

وتوشیەتی، “کەسانێک هەن هەوڵدەدەن ئەو کەسانە بە شەیتان وەسف بکەن، کە دژی ئەم هەموارکردنانەن، بەڵام بەرەی ئۆپۆزسیۆن دادوەر و ئەکادیمیستی نوخبە و تەنانەت کەسایەتییەکانی پاشخانی ئیسلامیش لەخۆدەگرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی خوولی پێشوو دووپاتیکردەوە کە “ئەگەر هیچ پێوەرێک بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتی مەدەنی لە عێراقدا نەبێت، ڕەنگە بگەینە ئەو شتەی، کە ئەفغانستان و قەندەهار پێی گەیشتوون”.

فۆبیای مێرووەکان و هۆکارەکانی چین؟
پێت فۆبیای مێرووەکان و هۆکارەکانی چین؟
داوای دامەزراندنی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەكرێت
دوات داوای دامەزراندنی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەكرێت
پەیوەندیدار