تێلێگرام لەسەر دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرەکەی لە فەرەنسا ڕوونکردنەوە دەدات



لە فەرەنسا پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەری تێلێگرام دەستگیر کرا، کۆمپانیاکەش دەڵێت، “”هیچ شتێکی نییە بیشارێتەوە.”

ئەمڕۆ یەکشەممە تێلێگرام لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە پابەندە بە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا، لەنێویاندا یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڤێل دورۆڤ، هیچ شتێکی نییە بۆ شاردنەوە، ئەوە گاڵتەجاڕییە بانگەشەی ئەوە بکەیت کە پلاتفۆرمێک یان خاوەنەکەی بەرپرسیارە لە خراپ بەکارهێنانی.

میدیاکانی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، کە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپی نامە ناردنی بەناوبانگی تێلێگرام لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی پاریس دەستگیر کراوە، لە کاتێکدا ئەو بەردەوام گەشت بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵە هەواڵییە ناوخۆییەکانی ئێڵ سی ئای و تی ئێف-١، دورۆڤ ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەی لۆبۆرگێت ڕاگیرا، دوای ئەوەی فڕۆکەکەی لە ئازەربایجانەوە نیشتەوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندی  بە داواکارانی گشتی فەرەنسا کردووە، بەڵام  ڕەتیکردووەیەوە هیچ لێدوانێک لەسەر دۆسیەی دەستگیرکردنەکە بدەن، ئەمەش بەپێی ڕێساکانی پەیوەست بە “لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان”.

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن پاریسەوە بۆ دورۆڤی تەمەن ٣٩ ساڵ دەرچووە، لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتانەی کە پلاتفۆرمەکەی بۆ سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگەدان بە هاوبەشکردنی ناوەڕۆکەکانی پەیوەست بە ئیستغلالکردنی سێکسی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەکارهێنراوە.

بەهای دراوی تۆنکۆین بەڕێژەی 20% دابەزی
پێت بەهای دراوی تۆنکۆین بەڕێژەی 20% دابەزی
بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆت لە سلێمانی دەستیپێکرد
دوات بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆت لە سلێمانی دەستیپێکرد
پەیوەندیدار