دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وانەبێژان مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



 سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەربارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژان دەکەم سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی کۆڵیان نەداوە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەسرور بارزانی:

ئەمڕۆ پێشوازیمان لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.

سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانمان کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.

هەروەها ئاماژەمان بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.

دوای گوێگرتنمان لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارمان دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێم ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت، بکرێنە گرێبەست .

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.

فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی نایابی ئۆتۆمبێل ڕاگەیەنرا
پێت فرۆشتنی چەند ژمارەیەكی نایابی ئۆتۆمبێل ڕاگەیەنرا
مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی دەركرد
دوات مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی دەركرد
پەیوەندیدار