نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە عێراق پەند و وانە لە ڕابردوو وەربگیرێت و مافی ھەموو پێکھاتەکان پارێزراو بێت



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی ٣٦ ساڵەی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامیکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ئەمڕۆ یادی خەمگینی ٣٦ ساڵەی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە کە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە دوا قۆناغی ئەنفالدا، خەڵکی سڤیل و ئاو و ھەوا و خاک و سروشتی ناوچەکەی گرتەوە و تاییدا ١٨٢ ھەزار ئەنفالکراو کە ھەر لە گەرمیانەوە تا دوایین گوندی بادینان، بوونە قوربانیی تاوانەکانی ڕژێمی ئەوسای عێراق.

جەختیش لەوە دەکاتەوە کە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، پڕۆسەکە بە جینۆساید بناسێندرێت و لە بەشێکی پەیامەکەیدا ھاتووە: “دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووە، بۆیە دووبارە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لە ھەموو ڕوویەکەوە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە. لە ھەرێمی کوردستانیش دەبێت باشتر خزمەت بە کەسوکاری سەربەرزیان بکرێت و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام بین بۆ ئەوەی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسرێت”.

​​​​​​​سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “دەبێت لە عێراق پەند و وانە لە ڕابردوو وەربگیرێت و مافی ھەموو پێکھاتەکانی پارێزراو بێت بۆ ئەوەی بتوانین ھەموومان پێکەوە داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی ئێستا و داھاتوومان مسۆگەر بکەین”.

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تیروپشكی ناوی حاجیان بڕیاریدا
پێت وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تیروپشكی ناوی حاجیان بڕیاریدا
دەست بەسەر 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
دوات دەست بەسەر 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
پەیوەندیدار