وەزارەتی پەروەردە وادەی پەیوەندی مامۆستایانی دیاریکرد



وەزارەتی پەروەردە وادەی پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایانی بە ناوەندەکانی خوێندن دیاریکرد و دەڵێت”1/9 پەیوەندی مامۆستایانە”.

بەپێی بڵاوکراوەیەک کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکان کراوە وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایانی بە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دیاریکرد.

بەپێی بڵاوکراوەکە پەروەردە ڕۆژی 1/9/2024 ی وەک ڕۆژی پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایان بە ناوەندەکانی خوێندن دیاریکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی مووچەخۆران دابەشنەکراوە، و مامۆستایان و وانەبێژان هۆشداری دەدەن لە بایکۆتکردنی ناوەندەکانی خوێندن ئەگەر مووچەکانیان دابەشنەکرێت و وانەبێژان نەکرێنە گرێبەست.

 

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەكات بە ماركێتێكدا و مێردمناڵێک دەشێلێت
پێت ئۆتۆمبێلێک خۆی دەكات بە ماركێتێكدا و مێردمناڵێک دەشێلێت
لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك 3 بڕیار درا
دوات لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك 3 بڕیار درا
پەیوەندیدار