لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك 3 بڕیار درا



ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بەبێ‌ پارتی و بەشێ:ی عەرەب و توركمانەكان كۆبووەوە و سێ‌ بڕیاری دەركرد.

ئەمڕۆ شەممە 24ی ئاب، یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە ئامادەبوونی 9 ئەندامی یەكێتی و مەسیحی و بەشێكی عەرەب و توركمانەكان كۆبووەوە، بەڵام 7 ئەندامی ئەنجوومەن لە (پارتی و بەشێكی عەرەب و توركمان) بایكۆتیان كرد.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی پارێزگا سێ‌ بڕیاری داوە، كە بریتین لە:
1- دروستکردنی لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگا.
2- دروستکردنی لیژنەیەک بۆ سەردانیکردنی ئەو فراکسیۆنانەی بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنیان کردووە.
3- دانانی میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی 7000 پلە وەزیفی، کە بۆ کەرکوک دانراوە.

لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی 9 ئەندامی و بایكۆت كردنی 7 ئەندامی كۆبووەوە و ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگار و عەرەبێكیش بۆ سەرۆكی ئەنجوومەن هەڵبژێردران.

 

وەزارەتی پەروەردە وادەی پەیوەندی مامۆستایانی دیاریکرد
پێت وەزارەتی پەروەردە وادەی پەیوەندی مامۆستایانی دیاریکرد
سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دابەش دەكرێت
دوات سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار