سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك دابەش دەكرێت



ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك دەكرێت و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش دەڵێت: بڕێكی زۆری برنج گەیشتووە بۆ بەشەخۆراك.

بریكارێكی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەك شەممەوە، واتە لە سبەینێوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاند، ماددەكانی برنج و شەكر و زەیت و دۆشاو و نیسك گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی نوێی برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر، لە سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەشتیی MV BLUE RAY بە هەڵگرتنی 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر و لە سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

 

لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك 3 بڕیار درا
پێت لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك 3 بڕیار درا
کوێستان محەمەد: لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان كێشەی نییە
دوات کوێستان محەمەد: لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان كێشەی نییە
پەیوەندیدار