شوێنی کامێراکانی تیژڕۆیی هەولێر دیاری کرا



بەگوێرەی بڕیاری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەو كامێرا نوێیانەی لە شەقامەكانی هەولێر لە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیر كران، لە شەوی ڕابردووەوە دەستیان بە تۆماركردنی سەرپێچییەكان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی 23.8.2024 کاتژمێر 12:00ـەی شەوەوە (واتا شەوی رابردوو) سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن و سزاکان دەنووسرێن.

لە ماوەی رابردوودا 33 كامێرای نوێی تۆماری سەرپێچییەكان و تیژڕۆیی هاتووچۆ لە چەند شەقامێكی سەرەكیی هەولێر دانران، لە ڕۆژی 14ی ئەم مانگەشەوە كامێراكان، كە شێوەیەكی نوێیان هەیە و ستوونین، بە شێوەیەكی ئەزموونی كاریان پێكراوە و ماوەی نۆ رۆژ تاقیكراونەتەوە.

لیستی ناوی ئەو شەقامانەی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچییان تێدا جێگیر کراوە:

وەزیری دەرەوەی ئێران: تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە
پێت وەزیری دەرەوەی ئێران: تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە
زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیەندرایە عێراق
دوات زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیەندرایە عێراق
پەیوەندیدار